٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٧:٥٤
چوار کێڵگەی نوێی نەوت و گاز لە ئێران دۆزرایەوە

وەزیری نەوت ڕایگەیاند: چوار کێڵگەی نوێی نەوت و گازمان لە سەرانسەری ئێران دۆزیوەتەوە.

جواد ئەوجی بە هەواڵنێرانی وت: بە هۆی ئۆپراسیۆنەکانی دۆزینەوەیی لە سەرانسەری وڵات لەم دواییانەدا چوار کێڵگەی نەوتی و گازی دۆزاوەتەوە.

ئەوجی رایگەیاند: چوار کێڵگەکە بریتیە لە کێڵگەی گازی چەشمەشووڵ لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات لە خوراسانی ڕەزەوی، کێڵگەی نەوتی ئیرکان لە گوڵستان، کێڵگەی نەوتی تەنگۆ لە بووشهر.

342/